ته‌ندروستی جیهانی: ئه‌وروپا بووه‌ته سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، رایگه‌یاند، ئه‌وروپا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیایدا، گیبریسۆس، گوتی: ئه‌زموونی چین و كۆریای باشوور سه‌لماندی كه كه‌ره‌نتینه له توانایدا هه‌یه گیانی زۆرێك له خه‌ڵك بپارێزێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له وڵاتانی جیهان ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆرتری تووشبووان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته رێكاری پێویست بگیرێته به‌ر و سه‌رجه‌م بۆنه گشتیی و كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كان رابگیرێن و نه‌خۆش و تووشبووان جیابكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای په‌تاكه سست بكرێت.