هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌قامه‌كان به خه‌ڵك چۆڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا شه‌قامه‌كان به خه‌ڵك چۆڵ بكه‌ن.
محه‌مه‌د باقری، فه‌رمانده له سوپای ئێران، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، وه‌ك به‌شێك له بڕیاری رێگرتن له كۆرۆنا هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا له ئاماده باشیدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له 24 كاتژمێری داهاتوودا بڵاوه‌یان پێبكرێت و رێگه له خه‌ڵك بگرن به بێ هۆكاری پێویست بێنه ده‌ره‌وه له ماڵ.
له ئێران، مردنی 85 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا، كه ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌تی مردنه له یه‌ك رۆژدا تۆمار كرابێت.
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته (514) كه‌س.