عێراق ئامارێكی نوێی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئازار/ مارسی 2020) ئاماری نوێی تووشبووانی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینی 76 حاڵه‌ت ده‌رچووه و 10 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه
حاڵه‌ته‌كان به‌م جۆره‌یه:
- نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت، كه دواتر كۆچی دوایی كردووه.
- به‌غدا – ره‌سافه: 3 حاڵه‌ت.
- به‌غدا – كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی: 1 حاڵه‌ت.
- به‌غدا – كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت.
- كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت.
- بابل: 1 حاڵه‌ت.
- واست: 2 حاڵه‌ت.
- كۆی گشتی تووشبوون: 93 حاڵه‌ت.
- كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: 24 حاڵه‌ت.
- كۆی گشتی مردووان: 9 حاڵه‌ت.