قائیمقامیه‌تی سۆران: ئه‌وانه‌ی به قاچاغ هاتوچۆی ئێران ده‌كه‌ن ده‌بێت رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه
K24 – سۆران:
قائیمقامی قه‌زای سۆران و سه‌رۆكی ژووری عه‌مه‌لیات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قه‌زای سۆران، كرمانج عزه‌ت چه‌ند ئاگادارییه‌كی به په‌له‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن بۆ جه‌له‌بی قاچاغ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و قاچاغچیانه ده‌بێت بگیرێن و رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كان:
ئاگاداری بە پەلە بۆ خەڵکی دەڤەری سۆران
1- لە بەر ئەوەی لە نیوەشەوی ئەم شەو 13 لە سەر 14/3/2020 بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدەغەی ھاتوچۆی ناچاریە لە ناو سەنتەری شاری ھەولێر، تکایە ھیچ کەس بۆی نیە سەفەری ھەولێر بکات لە دەڤەرەکەمان، تەنیا ئەمبۆلانس و ھێزە ئەمنییەکانی لە ئەرکدان و کارمەندانی بیانی.
2- قەدەغە لە نێوان پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی لە نیوەشەوی ئەم شەو دەستپێدەکات بۆیە ھاتن و چوون بۆ دەرەوه‌ی سنووری پارێزگای ھەولێر رێگا پێدراو نیە.
3- لە ناو شاری سۆران قەدەغەی ھاتوچۆی ناچاری نیە تا ئێستا، بەڵام دەرنەچوون بۆ زۆر کاری پێویستی نەبێ مەیکەن، تکایە ره‌حم بە خۆتان و شار و وڵاتتان بکەن مەیەنە دەرەوە.
4- تکایە قەرەباڵغی بووک و سەیرانی بە کۆمەڵ رابگرن و ناچارمان مەکەن بۆ سەلامەتی خۆتان ناچار بین ھێزی یاسایی بە کار بێنین.
5- خەڵکێکی نابەرپرس تا ئێستاش بۆ جەلەبی قاچاغ سەردانی ئێران دەکات لە رێگای سیدەکان و لای تورکیا، ئەوانە نەک ھەر دەبێ کەرەنتینە بکرێن، دەبێ بدرێنە دادگا و ئیجرائاتی تریشیان لەگەڵ بکرێ.
ژووری عملیاتی سۆران لە ناو قائمقامیەتە ھەر کەسێ پێویسی پەیوەست بە کۆڕۆنای ھەبوو . کە ژمارەی کراوەی ژووری عملیاتە..