"نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌درێته لیڤه‌رپوول"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا لێكدانه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ كردووه و پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی ئینگلیزی كردووه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ راده‌ستی لیڤه‌رپوول بكه‌ن، چونكه ئه‌و یانه‌یه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نازناوه‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌مممه، 14 ئاداری 2020، له‌سه‌ر پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا، پێنشیازی سیسته‌مێكی نوێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ كراوه، تێیدا داوا ده‌كرێت نازناوه‌كه بدرێته لیڤه‌رپوول، به‌وپێیه‌ی به 82 خاڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه و به جیاوازی 25 خاڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دووه‌م دووره.
له ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، پرێمه‌رلیگی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاندووه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌شێك له میدیاكانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه دروست بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هانده‌رانی لیڤه‌رپوول 30 ساڵه له چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگن.
پێگه‌ی تێلێگراف ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئه‌م وه‌رزه باشتروایه هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێت و له به‌رامبه‌ردا یانه‌كانی لیدز یونایتد و وێست برۆمیچ ئالبیۆن بۆ پرێمه‌رلیگ سه‌ربكه‌ون، به‌مه‌ش وه‌رزی داهاتوو پرێمه‌رلیگ به به‌شداریی 25 یانه به‌ڕێوه بچێت، له كۆتاییدا 5 یانه دابه‌زێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ئێستادا ته‌نیا 2 سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ی له‌م وه‌رزه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی دوای 30 ساڵ به نازناوی پرێمه‌رلیگ شاد بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی تێلێگراف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مان سیتی قسه‌یان كردووه و ئه‌وان رازین ئه‌م وه‌رزه پرێمه‌رلیگ بۆ لیڤه‌رپوول بێت، چونكه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی نازناوه‌كه‌یان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.