مێسی په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی تووشبوونی جیهان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوخه‌می خۆی بۆ تووشبووان ده‌رده‌بڕێت و له په‌یامێكدا داوا له هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئاداری 2020، لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی پۆست كردووه و نووسیویه‌تی: ده‌رفه‌تێكی باش هاتۆته پێش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵ و ئازیزانتان له ماڵ بمێننه‌وه، بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌نه و كه‌مجار دێته پێش، بۆیه تكایه به‌سوود بۆ سه‌ر ژیانی خۆتان به‌كاری بێنن و له ماڵه‌وه مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه له ئێستادا جیهان به دۆخێكی قورس تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌موومان له‌ژێر به‌رپرسیارییه‌تی داین.
مێسی ده‌شڵێت: پشتگیری خۆم بۆ هه‌موو تووشبووان ده‌رده‌بڕم، چونكه ئه‌وانه خۆشه‌ویست و كه‌سانی ئازیزی ئێمه‌ن كه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ناڵێنن، بۆیه باوه‌شێك بۆ هه‌مووتان، به هیوای زوو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.