نوێترین لێدوانی مێسی سۆشیاڵ میدیای ته‌نی
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا هاوشانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی یانه‌كه نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه.
مێسی له نوێترین لێدوانی‌دا بێزاری خۆی له نێو چواردیواری ماڵه‌كه‌ی ده‌ربڕدێت و ده‌ڵێت: خودایه ده‌بێت كه له زیندانی ماڵه‌وه رزگارمان بێت و بگه‌ڕێینه‌وه یاریگه‌كان.
مێسی ده‌شڵێت: زۆر به په‌رۆشم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزش بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی و هه‌موو شتێك ئاسایی بێته‌وه.
مێسی گوتیشی: زۆر ناخۆشه به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستین، ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌ستمان بشۆین، نان ده‌خۆین یه‌كسه‌ر ده‌ستمان ده‌شۆین، یاری له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌م و منداڵه‌كانیش ده‌كه‌م ده‌بێت دواتر یه‌كسه‌ر ده‌ستمان بشۆین، بێزاربووم له‌و دۆخه‌ی ئێستا.
مێسی ده‌شڵێت: راسته دۆخه‌كه زۆر ناخۆشه، به‌ڵام ده‌ستشوشتن و په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌بیر مه‌كه‌ن.
مێسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خواردنیان له ماركێت كڕیوه و جارێ هیچ پێویستیان به‌وه نییه بچنه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت: ته‌نیا بیری یاریگه‌كان و یاریكردن ده‌كه‌م.
له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆپی پێی له جیهاندا وه‌ستاندووه و تا دێت زیاتر له نێو وڵاتان ته‌شه‌نه ده‌كات، 3 رۆژه ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه له ئیسپانیا شله‌ژاوه، یاریزانێكی باسكه‌ی ریال مه‌درید و یاریزانێكی یانه‌ی ڤالێنسیا و چه‌ندان هاوڵاتی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه.