خێرخوازان وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و به گیانی كوردانه ده‌ستی هاوكاری بۆ هاووڵاتیان درێژ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتیان له ماڵی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حكومه‌ت سوپاس و ستایشی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێنمایی و بڕیاره‌كان. هاوكات خێرخوازان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان قۆڵی چاكه و هاوكاریان بۆ تیمه حكومییه‌كان هه‌ڵماڵیوه و له خه‌می هه‌موواندان و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌یی هاوكاریان ده‌ربڕیوه.
دوێنێ (14ی ئازار/ مارسی 2020)، له په‌یامێكدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "هەڕەشەکانی ڤایرۆسەکە بۆ سەر ژیانی خەڵک و هەروەها لێکەوتەکانی بۆ سەر بارودۆخی ئابووریمان زۆر جیددی و سەختن. بەڵام ئێوە ئاگادارن کە لە رابردوودا هەڕەشەی زۆر مەترسیدارترمان رووبەڕووبووەتەوە، بۆ نموونە بەدەیان جار رووبەڕووی ستەم و دیکتاتۆری و تیرۆر وەستاوین و سەرکەوتووش بووین. بۆیە دڵنیام ئەمجارەش بە هاوکاریکردنی یەکتر و لە بەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، دەتوانین یەکگرتووانە ئەو دۆخە سەختەش تێپەڕێنین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا داواشیكرد، لایه‌نه‌كان هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن و گوتی: "لێرەدا داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و خاوەن موڵکەکان دەکەم کە رەچاوی ئەم بارودۆخە و گوزەرانی دوکاندارە کرێچییەکان بکەن بۆ ئەوەی هەردوولا بە هاوبەشی تەحەمولی زیانەکان بکەن و ئەرکی کرێچییەکان سووك بکرێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن موڵك بڕیاریاندا ره‌چاوی ره‌وشی ژیانی هاووڵاتیان بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دکتۆر تەها خاوەنی نەخۆشخانەی "شار" لە هەولێر نەخۆشخانەکەی خستە خزمەتی حکومەت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رخان بكرێنت بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی مێگامۆڵ، ئه‌حمه‌د رێكانی له شاری هه‌ولێر ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ به‌خشینی كرێچییه‌كان و وه‌رنه‌گرتنی كرێی مانگانه‌ی شوێنكاره‌كان، كه (150) شوێنكار ده‌بن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ پێشه‌وا قه‌ڵادزه‌یی شاری هه‌ولێر (10) هه‌زار لیتر به‌نزینی به‌خشی به تیمه‌كانی فریاكه‌وت و فریاگوزاری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانیان و سووك كردنی ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌زگای روانگه هه‌ڵمه‌تێكی بۆ دابینكردنی خواردن بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌ستپێكرد به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی سه‌ر حكومه‌ت و ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ ئه‌و هێزانه‌ی شه‌و و رۆژ له ئێشكدان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا، ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازانی شاری هه‌ولێر، ده‌ستوبردانه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر درووست ده‌كرێت.
درووستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوای ئه‌وه دێت نه‌خۆشخانه خێرخوازییه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خێرخوازی سلێمانییه‌وه بنیاتنرا، تایبه‌ت كراوه بۆ كۆرۆنا و بۆ به‌كارهێنانی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له رووی ته‌ندروستیشه‌وه، ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی شاری هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و رێنمایی و ئامۆژگاری ته‌ندروستی بڵاوبكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر هێڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری هاووڵاتیان بده‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، "ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ئێوە، ئێوەش بەرپرسیارن بەرامبەر بە خۆتان و کەسوکار و ناسیاو و هاووڵاتییانی تر. بۆیە ئەگەر هەموومان بە حکومەت و هاووڵاتییانەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری یەکتر بین و رێنماییەکان جێبەجێبکەین، دەتوانین رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بکەین و چەند زووتریش ئەوە بکەین، زووتر دەتوانین ژیان ئاسایی بکەینەوە".
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خۆبه‌خش پێداویستی خۆپارێزی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن