واین روونی خۆشترین ساته‌كانی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
واین روونی یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز ئه‌و ساتانه له‌بیر ناكات كه هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئاسانترین شت له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گۆڵكردن بوو.
واین روونی یاریزانی ئێستای یانه‌ی دێربی كاونتی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بیره‌وه‌ری زۆر خۆشم هه‌یه، رۆژێكیان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مه‌شقه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڕۆیشتین، كریستیانۆ حه‌زی چووه ماكدۆناڵدز، چونكه زۆر لاواز بوو حه‌زی ده‌كرد كێشی زیاد بكات بۆیه زوو زوو خواردنی ده‌خوارد.
واین روونی گوتیشی: له یه‌كه‌مین وه‌رز كاتێك كریستیانۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، دوو ساڵی دواتریش نازناوه‌كه هه‌ر بۆ مان یونایتد بوو، جیا له‌وه‌ش ململانێی گۆڵكاری خوله‌كه‌شمان كرد و دواتر نازناوی چامپیۆنزلیگیشمان به‌ده‌ستهێنا و خۆشترین ساته‌كانی مێژوومان به‌یه‌كه‌وه له‌و یانه‌یه نووسییه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز هاوشانی واین روونی یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه یه‌كه‌مین نازناوی چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا، له كۆی 292 یاری 118 گۆڵ و 69 ئاسیستی كرد.