"نێیمار بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی دا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، ئه‌م وه‌رزه دوایین وه‌رزی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه.
رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به داواكارییه‌كه‌ی نێیمار دا سیلڤا رازیبووه و ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕوویدا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی یانه‌ی پی ئێس جی جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه بڕیاری داوه پارێزگاری له كلیان مباپێ بكات و مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له 2022 كۆتایی دێت، یانه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌رزی رابردوو ئۆفه‌رێكی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌شی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه كرد بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو نیمۆ به نه‌خێر وه‌ڵامی دانه‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به 160 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت، چونكه دڵنیایه ئه‌و یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێناكاته‌وه و تا له یانه‌كه‌ش بمێنێته‌وه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی نرخی فرۆشتنه‌كه‌شی كه‌مبكاته‌وه، بۆیه یانه پاریسییه‌كه هاوینی ئه‌مساڵ به كاتێكی گونجاو ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی به گرێبه‌ستێكی باش ده‌ستبه‌رداری بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌ڵێنی پێداون، ئه‌م وه‌رزه هه‌موو توانایه‌كی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ته‌رخان بكات، هاوكات له قۆناخی 16 نیمۆ توانی له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه گۆڵ له دۆرتمۆند بكات و یانه پاریسیه‌كه بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ سه‌ربخات.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.