مەسرور بارزانی: خۆپاراستن و پابەندبوون بە رێنماییەکان باشترین رێكاره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا

مه‌سرور بارزانی:
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ ئوردن هه‌یه‌ و پێمان وایه‌ ده‌توانین هاوبه‌شی باش بین بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی و له‌ شه‌ڕی دژی داعش ئوردن وڵاتێك بووه‌ هاوكاری كردووین و ئه‌م سه‌ردانه‌ش بۆ سوپاسكردنی ئوردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانمان بووه‌.

له‌ باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌شه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ رێز له‌ كیانی یاسایی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتووش رێز له‌و قه‌واره‌یه‌ بگرێت.

گوتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق قسه‌مان كردووه‌ و دیاره‌ به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی نه‌یویستووه‌ واژوو له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیر بكات و پێی وابووه‌ ده‌توانێت ناردنی مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ و مووچه‌كه‌ دێت. هیوادارم ئه‌و مووچانه‌ به‌ زووترین كات بگات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات.

له‌ باره‌ی كۆرۆناشه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: واقیعی نییه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێ نه‌بین ئه‌و ڤایرۆسه‌ ناگاته‌ هه‌رێمی كوردستان. رێكاری پێویست گیراونه‌ته‌ به‌ر و خۆپاراستن باشترین رێكاره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌.