راگەیەنراوێك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڵگەنامە لە خاوەن 140 ئوتومبێل وەرگیرا

K24- هەولێر:

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و سەندنەوەی دەیان بەڵگەنامە لە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان، بەهۆی ئەو قەدەغە هاتوچۆیە راگەیاند، كە لە چوارچێوەی رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا راگەیەندراوە.

دەقی راگەیەندراوی هاتوچۆی هەولێر:

بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن هەندێك شوفێرەوە، ئەمشەو مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆ و ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر بە دەستخۆشیەوە دەستیان گرت بەسەر 35 ئوتومبێل و هەروەها بەڵگەنامەکانیش لە خاوەن 140 ئوتومبێل وەرگیرا.

ئوتومبێلە دەست بەسەر داگیراوەکانیش خرانە گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتوچۆی هەولێر بە بڕیاری بەڕێز پارێزگار کە سەرۆکایەتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دەكات.

بۆیە داوا و تکا لە هەموو لایەك دەکەین، بۆ سەلامەتی خۆیان و خۆشەویستانیان و هەروەها بۆ تووشنەبوون بە سزا، پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

2020/3/16

H.B