وەزارەتی کشتوکاڵ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک و هێلکە دەکات

ئاسانکاریی بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لەبارەی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان وەزیرانی ناوخۆ و کشتوکاڵ بڕیاریان دەرکرد.

دوای بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە و مریشك، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد رێگەیان پێ بدرێت، پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان لە نێوان پارێزگا و قەزاو ناحیەكان بگوازنەوە .

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردراوە، كە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە، بۆ ئه‌مه‌ش لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆكان و قائیمقامەكان كارئاسانیان بۆ دەكرێت.