پلانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگ ئاشكرا بوو

گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ بووه‌ته‌ مانشێتی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا

لەو کاتەی لویس سوارێز تووشی پێکان درێژەکە بوو، بەرپرسانی بارسێلۆنا هەوڵیاندا یاریزانێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازنەوە ریزەکانیان و یەکێک لە به‌ربژێره‌كانیش ئۆبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی ئارسێناڵ بوو.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی له‌ چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 17 ئاداری 2020، مانشێتی ئەمڕۆیان تایبه‌ت كردبوو به‌ گۆڵکارە گابۆنیەکەی یانە لەندەنیەکەیە، ئەو سەرچاوەیە کە لە بلاوگرانا نزیکە بڵاویکردووە کارگێری ئەو یانەیە پێیانوایە لە ئەگەری گەڕانەوەی گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکانیش بە هۆی هەڵکشانی تەمەنی ناتوانێت وەک رابردوو لە خزمەت یانەکەی بێت، بۆیە ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن هاوینی داهاتوو گۆڵکارەکەی گەنەرز بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتای ئەمساڵ گفتوگۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی کردووە و ئەوانیش بەم پرۆژەیە رازین.

خودی ئۆبامیانگ لە ماوەی رابردوو بە کەسە نزکەکانی گوتووە کە ئارەزووی یاریکردن بۆ بارسێلۆنا دەکات و ماوەیەکە فشار لە بەرپرسانی یانەکەی دەکات هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بن.

ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشتر له‌ خولی فره‌نسا ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌، له‌ 2008 له‌ یانه‌ی دیجۆنی فره‌نسا بۆ تیپی لاوانی ئه‌یسی میلان گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ دوای یه‌ك مانگ به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و یانه‌ی لیل به‌ڕێیكرد، جارێكی دیكه‌ به‌شێوه‌ی خواستن ناردییه‌ یانه‌ی مۆناكۆ، دواجار له‌ 2012 به‌ یانه‌ی سانت ئیتیانی فرۆشت، دوای وه‌رزێك به‌ به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ دۆرتمۆند، ئاستبه‌رزی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ بۆندزلیگا به‌رپرسانی ئارسێناڵی ناچاركرد له‌ 2018 به‌ به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنه‌وه‌، ئۆبامیانگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی له‌نده‌نییه‌كه‌ له‌ كۆی 97 یاری، 61 گۆڵ و 13 ئاسیستی كرد.