10 خانمه یاریزانی یوڤێنتۆس گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دهكرێت
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی هەزارەها لە خەڵکی ئیتاڵیا و چەند یاریزانێک لە سێریا ئەی، 10 لە خانمە یاریزانەکانی ئەو یانەیە بریاریانداوە لە ماڵەکانیان خۆیان کەرەنتینە بکەن.
ئهمڕۆ سێشهممه، 17 ئاداری 2020، ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردووهتهوه پاش ئەوەی یاریزانەکانی تیپی خانمانیان لە رکابەرییەکانی ئالگارۆ گەڕانەوە، بە مەبەستی زیاتر خۆپاراستنیان و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی Covid-19 بریاریانداوە لە ماڵەکانیان کەرەنتیەن بن و بۆ ماوەی چواردە رۆژ دەرنەکەون. سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەو 10 یاریزانە گومانیان هەبووە لە کاتی گەڕانەوەیان بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبوان هەبێت، بۆیە ئەو بریارەیانداوە.
لە ئیتاڵیا رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبوونە و تاوەکو ئێستا چەندین یاریزانیشی گرتووەتەوە و زۆربەی یانەکانیش یاریزانەکانیان کەرەنتین کردووە
یانهی یوڤێنتۆس پێش سهرجهم یانهكانی ههواڵی تووشبوونی یاریزانهكانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووهوه، سهرهتا ڤایرۆسهكه یاریزانانی تیپی لاوانی گرتهوه، پاشان بهرهو تیپی یهكهمی یوڤی پهڕییهوه، دانیێلی رۆگانی یاریزانی یوڤێنتۆس یهكێكه له یاریزانه تووشبووهكان به ڤایرۆسیی كۆرۆنا كه ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.