بارسێلۆنا پلانەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دەگۆڕێت

له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه‌

بە درێژایی هاوینی رابردوو بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا هەوڵی زۆریاندا نێیمار داسیلڤا لە چنگی یانە بارسێلۆنا دەربێننەوە و بیگەڕێننەوە یانەکەیان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و ئەو یاریزانە بە ناچاری لە یانەکەی مایەوە.

کێشەی بلاوگرانا بۆ گەڕاندنەوەی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان ئەوەیە کە ئەو یاریزانە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی لە گرێبەستەکەیدا نییە، بەڵام بە پشت بەستن بە یاسای ماددەی 17ـی فیفا یانە ئیسپانیاکە هاوینی داهاتوو دەتوانێت راستەوخۆ قسە لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات بۆ گواستنەوەی و ئەو ماددەیەش باس لەوە دەکات، هەر یاریزانێک سێ وەرزی لە یانەیەک تەواو کردبێت، لایەنی بەرامبەر دەتوانێت سەرجەم پارەی گواستنەوەکەی خەرج بکات بێ ئەوەی روخسەتی یانەکەی وەربگرێت، بۆ ئەم گواستنەوەیەش بارسا پێویستە 170 ملیۆن یۆرۆ بۆ بابەتی گەڕاندنەوەی نیمۆ خەرج بکات.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری بارسێلۆنا نایانەوێت کار بەم یاسایە بکەن و ئامادەن جارێکی دیکە هەولەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە دەست پێبکەنەوە بۆ ئەوەی بە نرخێکی هەرزانتر بەدەستی بێنن، چونکە ترسیان لەوە هەیە لە دادگای وەرزشی دواجار ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی شازادەکان کۆتایی بێت.

نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.