نێیمار په‌یامێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه

نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هاوشانی به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی جیهان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات.
نێیمار له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام، نووسیویه‌تی: كۆرۆنا بڵاو نابێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه، بۆیه به هاتنه ده‌ره‌وه‌تان به‌شدار ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، بۆیه پابه‌ندبن و له ماڵه‌كانتان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
له دوو رۆژی رابردوو ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی جیهانیش، له‌وانه كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی په‌یامیان بڵاو كرده‌وه و داوایان له خه‌ڵكی كرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
له ئێستادا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی جیهان وه‌ستاند، به‌تایبه‌تی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانێتیه‌كانی یۆرۆی 2020 و كۆپا ئه‌مریكای 2020 ساڵێك دواخران و به فه‌رمی بڕیاردرا له ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.