به‌رگریكاره‌كه‌ی ڤالێنسیا له نه‌خۆشخانه‌وه په‌یامێك بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌نێرێت
ئیزیكوێل گارای به‌رگریكاری ئارجێنتینای یانه‌ی ڤالێنسیا، وه‌ك یه‌كه‌مین یاریزانی لالیگای ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
گارای له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام وێنه‌ی تمارای خێزانی داناوه كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی كردووه.
وێنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆركاریگه‌ر به‌خێرایی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه، وێنه‌كه له كاتێكدا گیراوه كه خواحافیزی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له وێنه‌كه‌دا خێزانه‌كه‌ی گارای له‌پشت په‌نجه‌ره‌یه‌كی شووشه ماچێك پێشكه‌شی پیاوه ده‌كات كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌سی دیكه‌ش له یاریزانان و ستافی راهێنه‌رانی ڤالێنسیا تووشی كۆرۆنا بوونه.
گارای له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: هه‌ر شتێك رووبدات تۆ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ منی، هیچ شتێك ناتوانێت خۆشه‌ویستی تۆم له دڵ ده‌ربكات، خۆشم ده‌وی زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌یت.