كوێت 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق
K24 - ھەولێر
كوێت بە ئامانجی پشتیوانی ھەوڵهكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كوێت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە ئامانجی پاڵپشتی ھەوڵهكانی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وڵاتهكهی بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق.
ئەوەش لە كاتێكدایە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیادبوونە و بۆ رێگریكردن لە زیاتر بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكە له وڵاتان ھەموو ھەوڵێكی خۆیان داوە بۆ ئەوەی لە رێگەی پاڵپشتی داراییەوە رێگری لە زیاتر بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرن.