"دادپەروەری نییە ئەگەر ناسناوی ئەم وەرزە بدرێته بە بارسێلۆنا"
تاوەکو ئێستا چارەنوسی خول و پاڵەوانتیەکانی جیهان دیار نیە و لالیگای ئیسپانیاش هاوشێوەی خولەکانی دیکە چاوەڕیێ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەکات، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە لە ئەگەری کۆتایی نەهاتنی ئەم وەرزە ناسناوەکە بە بارسێلۆنا بدرێت، بەڵام سەرۆکی تۆپی پێ ئەم وڵاتە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
لویس روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا سەبارەت بە ئەگەرەکانی بەردەوام نەبوونی وەرزی ئەمساڵی لالیگا گووتی: "هەموو ئەگەرێک لە بەردەمماندا کراوەن، ئەگەر هەیە جارێکی دیکە لالیگا دەست پێ بکرێتەوە و لە هەمان کاتدا ئەگەرێکیش هەیە کە بەردەوام نەبێت و کۆتایی پێ بهێندرێت، ئەو کاتەش هیچ یاسایەک نییە کە چارەنوسی ئەم وەرزە یەکلایی بکاتەوە.
روبیالێس دهشڵێت: هەرچەندە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە ئهگهر خولهكه تهواو نهكرێت ناسناوەکە بە بارسێلۆنای پێشەنگ دەدرێت، بەڵام ئەوە دادپەروەرانە نابێت، چونکە ناسناو پێویستە لە یاریگەکان یەکلایی بکرێتەوە.
لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ئەوروپا، زۆربەی خوڵ و پاڵەوانتیەکان دواخراون و بۆ دەست پێکردنەوەیان چاوەڕێ دۆخەکە دەکەن.
یانهی بارسێلۆنا له ئێستادا 58 خاڵی كۆكردووهتهوه و پێشهنگی لالیگای گرتووه، له بهرامبهردا یانهی ریال مهدرید 56 خاڵی ههیه و له پلهی دووهم دێت، سێڤییا به 47 خاڵ و سوسیداد به 46 خاڵ له پلهكانی سێیهم و چوارهم دێن.