زاخۆ.. گهنجێك به هۆی ههڵسانی لافاو گیانی لهدهستدا
K24- زاخۆ:
ئێوارەی ئەمڕو لە کاتی دروستبونی لافاو لە زاخۆ، گەنجێکی 20 ساڵان دەکەوێتە ناو ئاوی روباری خابوور و دەخنکێ و تا ئێستا لاشەی نەدوزراوەتەوە.
لەم بارەیەوە ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ بە کۆردستان٢٤ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕو لەلایەن کەس و کاری ئەو گەنجەوە ئاگادار کراینەوە، کە ئەو گەنجە 20 ساڵییە کەتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
ھەروەها گوتی: تیمی مەلەوانانانی بەرگری شارستانی زاخۆ دەستیان بە گەڕان لە تەرمی ئەو گەنجە کردووە و تا ئێستا بەردەوامن، بەڵام ھێشتا بەهۆی زۆری و بەرزی ئاستی ئاوەکە، نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا نازانرێت ئەو گەنجە خۆی خستووەتە ئاوەکە، یان بەربووەتەوە.
H.B