حكوومه‌تی به‌رازیل نێیمار كه‌ره‌نتینه ده‌كات
نێیمار داسیلڤا پاش وه‌ستانی خولەکانی ئەوروپا بریاریداوە پاریس جێبێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
رۆژنامەی لۆپاریزینی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە نێیمار داسیلڤا هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان پاش دواخستنی لیگ وەن و چامپیۆنزلیگ بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بریاریداوە وڵاتەکەیان جێبێڵێت و بگەرێتەوە وڵاتەکەیان، لە کاتێکدا پێشتر وەزیری تەندروستی بەڕازیل رایگەیاندووە لە ئەگەری گەڕانەوەی هەر یاریزانێک لە ئەوروپا، ئەوا بۆ ماوەی چواردە رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ به‌رازیل راسته‌وخۆ كه‌ره‌نتینه بكرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردووە بێجگە لە نێیمار، تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری شازادەکانی فەڕەنسای جێهێشتووە و گەراوەتەوە بەرازیل.