کۆمپانیای سۆمۆ ناتوانێت قەرەبووی خەرجییەکان بداتەوە

عێراق ھەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێک دەدات

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق بە مامەڵەکارانی راگەیاندووە، لە توانای دانییە قەرەبووی ئەو بڕە زۆرەی خەرجییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا بداتەوە.

بە گوێرەی یاداشتنامەیەک کە دەست ئاژانسی رۆیتەرز کەوتووە، کۆمپانیای سۆمۆ ناتوانێت قەرەبووی خەرجییەکان بداتەوە، کە هۆکارەکەی ئەو گۆڕانکارییە گەورە و پێشبینی نەکراوەیە کە نرخەکانی باری دەریایی، کە هاوتایە لەگەڵ دابەزین بەرچاوی نرخی نەوتی خاو.

سامر غەسبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکە بە شێوەیەکی واقیعانە و حەکیمانە لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک مامەڵە دەکەن، و لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بازاڕ و رێگریکردن لە زیاتر لە داڕمانی نرخی نەوت.