بانکی ناوەندی ئەوروپا 750 ملیار یۆرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوی کۆرۆنا تەرخان دەکات

ئەوروپا دەیەوێت دۆخە سەختەكە تێپەڕێنێت

K24 - ھەولێر

بانكی ناوەندی ئەوروپا بەرنامەیەك بە بەھای 750 ملیار یۆرۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەخاتەڕوو.

بانكی ناوەندی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكیدا رایدەگەینێت، بەرنامەیەك بەبەھای 750 ملیار یۆرۆ بۆ كڕینی قەرزی گشتی و تایبەت دەخاتەڕوو، دەیەوێت لە رێگەیەوە رێگری لە لێكەوتە نەرێنییە ئابوورییەكان بكەن، كە لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە .

ئەو بەرنامە بەپەلەیەی بانكەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دەبێت تا ئەو كاتەی بانكەكە بڕیار دەدات، قۆناخی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێدێت و بڕیارێكی لەو شێوەیەش دوای ئەو ھەموو رێكاره‌ دێت، كە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مەترسییەكانی سەر بازاڕ گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشدا، كە پاڵپشتی ھەموو دانیشتووانی ناوچەی یۆرۆ دەكەن، بەو ئامانجەی بارودۆخه‌ سەختەكان تێپەڕنن.