یانه‌یه‌كی لالیگا ده‌بێته زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك بڵاوبووه‌وه، له ئێستاشدا مه‌ترسییه‌كی زۆری خستۆته سه‌ر ئیسپانیا و تا دێت ژماره‌ی تووشبووان له‌م وڵاته زیاتر ده‌بێت.
یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی ئیسپانیا، زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێكه‌وتۆته‌وه، به‌جۆرێك 15 كه‌س له‌م یانه‌یه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه.
یانه‌ی ئالاڤێس به فه‌رمی رایگه‌یاندووه 3 یاریزان و 7 كه‌س له ده‌سته‌ی هونه‌ری و 5 كرێكاری یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و گومان له چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی هه‌مان یانه ده‌كرێت كه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه بووبن.
یانه‌ی ئالاڤێس ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه ناوی تووشبووان ئاشكرا بكات، هۆكاره‌كشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه تاوه‌كو كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانی دیكه نه‌كات.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئالاڤێس دوای ئه‌وه هات كه یانه‌ی ئیسپانیۆلیش 6 حاڵه‌تی تووشبووانی به كۆرۆنای له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ڤالێنسیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه 35%ـی یاریزانان و ستافی هونه‌ری یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.