له ئیدلب دوو سه‌ربازی توركیا كوژران
K24 – هه‌ولێر:
دوو سه‌ربازی سوپای توركیا له باكووری سووریا كوژران و وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش رایگه‌یاند، ئه‌و دوو سه‌ربازه له ئاكامی پێكدادانیان له‌گه‌ڵ گرووپێكی تیرۆریستی كوژراوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا روونیكرده‌وه، سه‌ربازانی توركیا سه‌رقاڵی كرده‌یه‌كی چاودێری بوونه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئێم فۆڕی نێوده‌وڵه‌تی له سنووری پارێزگای ئیدلبی باكووری خۆرئاوای سووریا و رووبه‌ڕووی هێرشی گرووپێكی تیرۆریستی بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و گرووپه میلیشیا تیرۆریستییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی توركیان.