له ئیتاڵیا 427 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا گیانله‌ده‌ستدانی 427 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 3 هه‌زار و 405 كه‌س.
وه‌ك راشیانگه‌یاند، ته‌نیا له شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار و 480 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له ئیتاڵیا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 41 هه‌زار و 35 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 4 هه‌زار و 440 كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه له چین تا ئێستا 3 هه‌زار و 245 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون و كۆی تووشبووانیش له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته ژماره‌یان بووه‌ته 80 هه‌زار و 928 حاڵه‌ت، ئێستاش ته‌نیا 7 هه‌زار و 263 كه‌س له ژێر چاودێری پزیشكی ماونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاماریش كه له ئیتاڵیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته، زیاتر له 99%ـیان پێشتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بووه و ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باشن و تووشی كۆرۆنا بوونه، رێژه‌كه‌ی له 1%كه‌متره.
H.B