کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی ئایفۆن سنووردار دەکات

لەمەودوا خەڵک ناتوانێت ئایفۆن بە کۆمەڵ بکڕێت

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی داخستنی کۆگا و فرۆشگاکانی، کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا، لە دوو ئایفۆن زیاتر بە کەس نەفرۆشێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی ئەپڵی تەواو سنووردار کردووە و بۆ ئەمەش لەمەودا کڕین سنووردار دەکرێت.

لە ساڵی 2007 ئەپڵ هەمان بڕیاریدا، ئەمەش دوای ئەوەی داوایەکی زۆر لەسەر یەکەم بەرهەمی ئایفۆن هەبوو، بڕیارەکەش بۆ ئەوە بوو، خەلک نەتوانن، ئایفۆنەکە بفرۆشنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم بڕیارەی ئەپڵ، تەواوی وڵاتان دەگرێتەوە.