کۆنسێرتی ئاشتی له هۆڵەندا به بەشداریی کورد بەهۆی کۆرۆنا دواخرا
K24 - هەولێر
كاروان حەمید حەلاق گۆرانیبێژی کوردی بەشداربووی کۆنسێری ئاشتی هۆلەندا رایگەیاند: وەک دەزانن لە هوڵەندا بارودۆخ خراپتربووە هەر بەمهۆیەش کاری هونهریمان رهگیرا."
کاروان حەمید گوتی: بو نموونه 25/3/2020 گهورەترین فیستیفاڵمان ههبوو به بەشداریی 70 وڵات بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
روونیشیکردەوه: "له دوایین کارم لە كونسێرتێک بەناوی (ئاشتی) بڕیاربوو گۆرانی هونەرمەندی گەورە (ئۆمەر دزەیی)ە بە ناوی (بریندارم بریندارم) بگوترێتەوه لە گەڵ ئۆرکێسترای پەرتووت کە تایبەتە بە پەنابەران."
کاروان حەمید گوتی: هەڵبژاردنی ئەم گۆرانییە دەگەڕێتەوە بۆ کارئاسانی هاوکاره میوزیسیەنەکانم چونکە گۆرانیەکانی مامۆستا ئۆمەر دزەیی زیاتر بە لای ئاوازی غەربیدا دەڕوا بۆیە زۆر بەئاسانی کارەکە بەرهەمهات."
راشیگەیاند: ڤایرۆسی کورۆنا وەک چۆن هەموو رەهەندەکانی ژیانی ڕاگرتووە، بابەتی هونەریشی پەکخستووە."
کاروان حەمید سەبارەت به کۆنسێرتەکه گوتی: "ئەمە دوایین کار و چالاکیم بوو بەڵام تا کاتێکی نادیار دواخرا."
K.S