له رووسیا 54 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له رووسیا (54) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران.
سه‌نته‌ری رووسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (54) حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
سه‌نته‌ره‌كه راشیگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان له رووسیا هه‌ڵكشاوه بۆ (253) حاڵه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ (199) حاڵه‌ت بوون.
روونیشیكرده‌وه، له كۆی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆ (33) كه‌سیان له مۆسكۆ تۆمار كراون و پێش دوو هه‌فته سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردبوو، كه په‌تای كۆرۆنا تێیاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه.