"نێیمار گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه نێیمار به یاریزانه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئاداری 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نێیمار یاریزانه‌كانی ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، نێیمار داوای له یاریزانه‌كان كردووه ئیداره‌ی یانه‌كه هان بده‌ن بۆ ئه‌وه بێنه سه‌رهێڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتووگۆ بكه‌ن.
نێیمار له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، به‌ڵام هیچ نرخێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته مه‌رج، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت بارسێلۆنا به 170 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌و كه‌ته‌لۆنیا.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.