زارا پاشا لە جەژنی نەورۆز گۆرانیەكی نوێ بە زمانی کوردی بڵاودەكاتەوە
K24 - مۆسكۆ
زارا پاشای مەحۆی، لە تۆری ئینستاگرام بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، نوێترین گۆرانی خۆی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوە، گۆرانیەکە بەناوی (ئەز کەڤۆکم) ھەروەھا بەزمانی رووسیش پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە، لە کۆتایشدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی نەورۆزتان پیرۆز.
زارا پاشا مه‌حۆی، خانمە هونه‌رمه‌ندی بەناوبانگی رووسیا و جیهانە، كه خاوه‌نی زیاتر لە 11 ئه‌لبومی دانسقه و سه‌دان كۆنسێرته. زارا به زیاتر له 10 زمان گۆرانی چڕیووە، هه‌وادارێكی زۆری لەسەرانسەری جیھاندا هه‌یه، ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شانازیه‌وه ده‌ڵێ كوردم.
زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی له دیسمه‌به‌ری 2016 له لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه پێشكه‌ش به هونه‌ری كردووه، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆشكی كرێمل له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.
زارا پێشتریش چەندین گۆرانی بە زمانی كوردی گوتووە و شانازی بە كورد بوونییەوە دەكات.