لیڤه‌رپوول به رێگایه‌كی جیاواز به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه
"به ته‌نیا مه‌ڕۆ" ئه‌و دروشمه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپووله كه له ئێستادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕادیۆیه‌كانی زیاتر له 30 وڵاتی ئه‌ورووپا لێده‌درێت.
"به ته‌نیا مه‌ڕۆ" به‌ناوبانگترین دروشمی هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپووله كه له كاتی یارییه‌كان و زۆرجاریش له كۆتایی یارییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بۆ پشتگیری و هاندانی یانه‌كه‌یان ده‌یڵێنه‌وه و یاریزانه‌كانیش له‌گه‌ڵ هانده‌ران دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئێستاش ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول "به ته‌نیا مه‌ڕۆ" وه‌ك دروشمێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه كوشنده‌كه‌ی كۆرۆنا له رادیۆیه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام لێده‌درێته‌وه.
بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م دروشمه، له لایه‌ن (ساندێر هۆگندۆرن) كه له رادیۆیه‌كی نێوخۆیی شاری لیڤه‌رپوول كار ده‌كات كه دروشمی "به ته‌نیا مه‌ڕۆ"ـی هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارهێنا، ئێستاش له لایه‌ن زیاتر له 180 رادیۆی وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌م دروشمه به‌كاردێنن، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م دروشمه راسته‌وخۆ داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانیان بمێنمه‌وه و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی كوشتووه، زۆرترین قوربانی له وڵاتانی چین، ئیتاڵیا و ئێران لێكه‌وتۆته‌وه و زیاتر له نیوه‌ی جیهان به‌ده‌ست ئه‌م ڤایرۆسه گیرۆده بووه.