سێ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئۆتۆمبێل كارگه‌كانیان داده‌خه‌ن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
هه‌ر سێ كۆمپانیای گه‌وه‌ری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له دیترۆیت له گه‌ڵ فراوانبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) كارگه‌كانیان داخست.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێم بی سی كۆمپانیاكانی جنرال مۆتۆرز و فۆرد و كرایسله‌ر له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌نده‌كانیان كه 212 هه‌زار كارمه‌ند و ئه‌ندازیار و ته‌كنیككاره له ئه‌مەریكا، داخستنه‌كه به پێویست ده‌زانن.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای فۆرد له لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له پلانیاندایه هه‌ردوو لقی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به كاتی دابخه‌ن بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای كرایسله‌ر رایگه‌یاند كه له ئه‌مەریكای باكوور كاره‌كانیان هێدی هێدی تا كۆتایی ئادار دەوەستێنن. باس له‌وه‌شده‌كات داخستنه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر 25 لقی كارگه‌كه‌یان و 150 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند.
كۆمپانیای جنراڵ مۆتۆر 11 كارگه و فۆرد 8 كارگه و كرایسله‌ر 6 كارگه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌یه.
رۆری جامبل، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی ئۆتۆمبێله‌كان به ئێن بی سی نیوزی وت: "له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌ند و خێزانه‌كانیان داخستنه‌كه به‌باش ده‌زانین، پێمانوایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
رۆژی 19ـی ئازار كۆمپانیای فۆرت كارگه‌ی سه‌ره‌كی داخست له میشیگان ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوو بوو. به‌پێی دانییل باربۆسا وته‌بێژی كۆمپانیاكه دیاریش نییه تا كه‌ی ئه‌م داخستنه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەگوێرەی بی سی كه‌پته‌ڵ ماركێت، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، له ساڵی 2020 به‌رێژه‌ی 16% دابه‌زێت و فرۆشتنیش له ئه‌مەریكا به‌رێژه‌ی 20% دادەبه‌زێت.
كۆرۆنا گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری ووهانی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه هه‌ندێك سه‌رچاوه به ڤایرۆسی ووهان ناویدەبەن. تا رۆژی 20ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 252 هه‌زار و 712 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 10 هه‌زار و 818 كه‌سیش مردوون.
H.J