راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی راگه‌یاند.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش:
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆمان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌فسه‌رمان "عه‌مید عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د عیسا"، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، كه به مۆڵه‌تی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كردبوو، له رێكه‌وتی 14/3/2020 له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه و شوێنی كه‌ره‌نتینه‌ی به جێ هێشتووه. بۆیه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ سزادانی، بڕیارماندا به دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌س له یاسا به‌رزتر نییه و سه‌رپێچیكار سزای یاسایی وه‌رده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش
21ی ئاداری 2020
H.B