پشكنینی كۆرۆنا بۆ جێگری تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تووشبوونی ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چنه ژێر باری پشكنینی پزیشكی.
له لێدوانێكدا له كۆشكی سپی، پێنس دووپاتی كرده‌وه، "پزیشكی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به كۆرۆنا له خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه و پێویست ناكات پشكنینیان بۆ بكرێت".
روونیشی كرده‌وه، "به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌كه‌م وه‌ك جێگری سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ئه‌ركه‌كانی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌چینه ژێر باری پشكنینی پزیشكی".
H.B