له فه‌ره‌نسا 112 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیا له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووا 112 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 562 كه‌س.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا هه‌زار و 847 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی تووشبووانی پشتڕاستكراوه له فه‌ره‌نسا، له 12 هه‌زار 612 حاڵه‌ته‌وه بۆ 14 هه‌زار و 459 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، ئێستا 6 هه‌زار و 172 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دۆخی ته‌ندروستی هه‌زار و 525 كه‌س ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B