شارێكی چین پێشوازی لە گەشتیاران دەکات

کەرتی هووبی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/707107a2-e188-4cfe-bb27-652990ffe1c0/032120VXM.ism/manifest

K24 - ھەولێر

شاری شیان لە کەرتی هووبی ناوەندێکی گەشتیاری چینە و دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبووەوەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا، ئێستا دوای پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکانی حکوومەت و سەرکەوتنیان  بەسەر پەتاکە، دەسەڵاتداران جارێکی دیکە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.

جارێکی دیکە 69 ناوچەی گەشتیاری لە پلەی ئەی لە شاری شیان لە کەرتی هوبی کرنەوە.

کەرتی هووبی کەوتووەتە ناوەڕاستی چین و ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، جوڵەی تێدا قەدەخە كرا.

دووبارە کرانەوەی ناوچەی گەشتیاری، وا دەکات بەشێوەیەکی تەواو ناوچەکە پێشوازی لە گەشتیاران بکات، بە تایبەت دوای ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو بوون.

گەشتیاریی دووەم گەورەترین کۆڵەکەی دابینکردنی داهاتە لە ناوچەی شیان، کە لە دوای داخرانی کەرتی هووبی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی گەورەی بەرکەوتووە. بەهۆیەوە زیاتر لە 100 شوێنی گەشیاری و 75 هۆتێل و 66 کۆمپانیای گەشتیاری لە شیان داخران.

ئێستا شیان لە هەوڵدایە جارێکی دیکە گەشتیاری لە نزیکترین کاتدا چالاکبکاتەوە، دەسەڵاتدارانی کار دەکەن بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی خۆپارێزی بۆ ئەوەی بزاوتی گەشتیاری جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە.

جیانگ، سەرۆکی نووسینگەی گەشتیاری و رۆشنبیری لە شاری شیان دەڵێت: "لە هەوڵداین ئەو کاتە بە هەدەردراوە قەرەبوو بکەینەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بازاڕ چالاک بێتەوە و توانای گەشتیاری لە کەمترین کاتدا بگەڕێتەوە ئاستی پێشووی".

شیان، کەوتووەتە کەرتی هووبی، بە گوێرەی راپۆرتێکی دیداری پەکین لە ساڵی 2007، یەکێکە لە باشترین 10 شارەکانی چین بۆ ژیان.