زۆربەی كۆمپانیاكان لە توركیا دادەخرێن

توركیا رێكارەكان توندتر دەكات

K24 - ھەولێر

ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمپانیاكانی لە توركیا ناچار بە راگرتنی كارەكانیان و داخستنی دەرگاكانیان كرد.

ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا و دامەزراوەكان لە توركیا رایانگەیاند، لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاوەكو كاتێكی نادیار سەرجەم چالاكییەكانیان دەوەستێنن، كە ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێكارە تووندانەیە لە وڵاتەكە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێتەبەر.

ھاوكات لە ماوەی رابردوودا توركیا بڕیاری داخستنی سەرجەم كافتریاكان و شوێنە گشتییەكان و ھەروەھا شوێنی تایبەت بە وەرزشكردن دەركرد، و قەدەغەی گەشتكرندیش بۆ 68 وڵات دەركرد بۆ ئەوەی كەمترین زیان تۆمار بكرێت بەھۆی كۆرۆناوە.