بازرگانی ترانزێت لە ھەرێمی كوردستان راگیرا
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، بازرگانی ترانزێتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگرت.
له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئاراستەی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی ھەرێمی كوردستان كراوە، به‌ڕێوبه‌راتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بازرگانی گشتی ترانزێتی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان راگرتووه. ئه‌مه‌ش به ئامانجی خۆپارێزی زیاتر و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لەبارەی ئەو بڕیارە ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند "ئه‌م وه‌ستانه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌روازه سنورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ریكبخه‌ینه‌وه".