پلانێكی نوێ بۆ ته‌واوكردنی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ دانراوه‌

هه‌فته‌ی یه‌كه‌می به‌بێ هانده‌ر ده‌كرێت

رکابەرییەکی پرێمەرلیگی ئینگڵاند سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دووبارە دەست پێدەکرێنەوە.

دوای بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی زۆربەی و خول و پاڵەوانتیە وەرزشیەکانی جیهان، بەرپرسانی پرێمەرلیگ زۆر هەوڵیاندا کە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران خولەکە بەردەوام بێت نەوەستێت، بەڵام دوای ماوەیەک ئەوانیش ناچار بوون خولەکە دوابخەن، سەرەتا بریاردرا کە پرێمەرلیگ تاوەکو چواری ئەپرێل دوا بخرێت و لەم نێوەندەشدا زۆرێک داوایان دەکرد کە وەرزی ئەمساڵ هەڵبوەشێندرێتەوە، بەلام دواجار بریاردرا کە تاوەکو کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ دوابخرێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاویکردووە کە پرێمەرلیگ لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست پێدەکرێتەوە، هەفتەی یەکەم وەکو تاقیکاری دەبێت و رێگە نادەن هاندەران ئامادەی یارییەکان بن و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەبوو، ئەوا لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام دەبن و هەوڵ دەدەن لە ماوەی شەش هەفتەدا کۆتایی بە وەرزی ئەمساڵ بێنن.