قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سووریا راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له ناو شار و كه‌رته بازرگانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه و داوایان له هاووڵاتیان كرد، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و دوكان و فرۆشگه‌كانیان دابخه‌ن.
هه‌روه‌ها شوێنه گشتییه‌كان و باخچه و گۆڕه‌پانه‌كان به ته‌واوی داخران و هاووڵاتیان ناچار كران بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی سووریا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاری پێ ده‌كرێت و له سه‌روویانه‌وه، دیمه‌شق و حه‌له‌ب و حه‌مما به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
بۆ مووچه وه‌رگرتنیش حكومه‌ت فه‌رمانبه‌رانی دڵنیا كردووه‌ته‌وه، كه بانكه‌كان له كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 12 ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ دابه‌شكردنی مووچه و پێویست ناكات قه‌ره‌باڵغی له بانكه‌كان درووست بكرێت.
حكومه‌تی سووریا ره‌تیده‌كاته‌وه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرابێت و ئه‌و رێكارانه به مه‌به‌ستی خۆپارێزی ده‌گرێته به‌ر.