ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌ دوو كه‌س زیاتری قه‌ده‌غه‌ كرد

ژماره‌ی تووشبووان له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌یشته‌ سه‌رووی دوو هه‌زار كه‌س

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئه‌ڵمانیا تا دێت كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و ژماره‌ی تووشبووان له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌یشته‌ سه‌رووی دوو هه‌زار كه‌س و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. حكومه‌تیش ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌ نوێیه‌كان هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاووڵاتیان له‌ دوو كه‌س پتر بێت قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌ گشتی له‌ ئه‌ڵمانیا 18 هه‌زار و 610 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ 55 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.