ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته سێیه‌م وڵات له رووی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ئاماری تووشبووانه‌وه بووه سێیه‌م وڵات له جیهاندا و ژماره‌ی تووشبووانی له 30 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كرد.
سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان و په‌تاكان رایگه‌یاند، له شه‌و و رۆژی رابردوودا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته 6 هه‌زار و 84 كه‌س. به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له كۆی وڵات‌دا هه‌ڵكشا بۆ 30 هه‌زار و 291 كه‌س.
ئیسپانیا تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 28 هه‌زار و 603 تووشبووی هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته پێشی. چینیش له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و 81 هه‌زار و 54 تووشبووی تۆمار كرابوون. ئیتاڵیاش له له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه و تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 53 هه‌زار و 578 حاڵه‌تی تۆمار كردووه.