ته‌نیا له باكووری ئیتاڵیا 360 حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، له یه‌ك رۆژدا 360 حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له ناوچه‌ی لۆمباردیا تۆمار كراوون.
له ناوچه‌ی لۆمباردیای باكووری ئیتاڵیا تا دێت حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌بن.
ژماره‌ی تووشبووانی هه‌رێمه‌كه گه‌یشتووه‌ته 28 هه‌زار و 370 كه‌س و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه.