مانچێسته‌ر یونایتد نرخی فرۆشتنی پۆگبای دیاریكرد
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرایان كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نرخی فرۆشتنی پۆڵ پۆگبای دیاریكردووه و بڕیاری داوه له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری بێت.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22 ئاداری 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زانیاری دروستیان پێگه‌یشتووه كه مانچێسته‌ر یونایتد له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری پۆگبا ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت ئه‌م یاریزانه فره‌نسییه به‌به‌لاش له‌ده‌ست خۆی بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسۆته‌ڕوو، مه‌رجی هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پۆگبا 150 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام مان یوو بڕیاریداوه داشكاندن بكات و به 110 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پۆگبا له كێبڕكێ دان.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه دوێنێ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبا رایگه‌یاند له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاریزانێكی گه‌وره بۆ ریال مه‌درید ده‌گوازێته‌وه و ئه‌و یاریزانه‌ش خه‌ون به یاریكردن له یانه‌ی شایانه ده‌بینێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پێشبینی ده‌كرێت مه‌به‌ست له قسه‌كانی رایۆلا چوونی پۆگبا بێت بۆ ریال مه‌درید.
پۆگبای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر به گرێبه‌ستێكی خۆرایی له 2009 روویكرده تیپی لاوانی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای 3 ساڵ ئیداره‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ئه‌و یاریزانه‌یان به 3 ملیۆن یۆرۆ له 2012 به یوڤێنتۆس فرۆشت، دوای چوار ساڵ به 100 ملیۆن یۆرۆ پۆگبایان له یوڤی كڕییه‌وه.