"ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی رامۆس دۆزیوه‌ته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له ئێستاوه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا به‌رگریكارێكیان له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كردووه,
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: رامۆسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت، زینه‌دین زێدان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانێك بكاته جێنشینی رامۆس.
سپۆرت نووسیویه‌تی: میلان سكرینیار به‌رگریكاری ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه بۆ شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس داوا كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: سكرینیاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی ئینته‌ر میلان ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی كردووه و یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی زۆر پشتی پێده‌به‌ستێت له داڕشتنی پلانه‌كانی، له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپه ئاسمانییه‌كان زۆر به توانایه و له‌سه‌ر ئاستی ته‌كتیكی تاكه‌كه‌سی زۆر لێهاتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی سكرینیار ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێـت وه‌رزی داهاتوو هاوشانی رافایل ڤاران یاری بكات.
ميلان سكرينيار به‌رگریكاری سلۆڤاكیا له هاوینی 2017 له یانه‌ی سامپدۆریاوه به به‌های 34 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.