ئۆمتیتی كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی بارسێلۆنا رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 ئاداری 2020 نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا هاوینی رابردوو هه‌وڵی دا نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام ئه‌وكات ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان رێگرییان كرد، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا دووباره هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بارسێلۆنا چه‌ندان یاریزانی بۆ تێهه‌ڵكێشكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار ئاماده كردووه، له‌وانه (ئیڤان راكیتیچ، ئارتورۆ ڤیدال و فلیپ كۆتینهۆ)، به‌ڵام جیاواز له‌وانه ساموێل ئۆمتیتی رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌وه‌ی ببێته به‌شێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌وه‌شی نووسیوه: بارسێلۆنا له ئێستادا ته‌نیا پشت به تواناكانی جیرارد پیكێ و كلیمۆنت لینگلێت ده‌به‌ستێت و ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ ئیمریك لاپۆرتی به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیش بگوازێته‌وه.