چەند قاچاغچيەك لە سنووری پێنجوێن دەستگیر كران
.jpg)
K24 - ھەڵەبجە
لەسنووری قەزای پێنجوێن چەند قاچاغچيەك دەستگیر كران، كە ویستویانە لە ئێرانەوە و ئاژەڵ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن.
پاسەوانی سنوور لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد: "چەند قاچاغچيەك دەيانويست 59 سەر مەڕ لە وڵاتی ئێرانەوە لە سنووری گوندی (مێشەڕۆ)ی شەپاڵەوەبە قاچاغ بەرەو پێنجوێن بهێنن، لەئەنجامدا كەوتنە بۆسەيەکی هێزەكانی پاسەوانانی سنووری فەوجی 3ی پێنجوێن و توانيان دەستگيريان بكەن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "ئاژەڵەکان لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری مارسيدس دابوون، لەگەڵ شۆفێرەکەى و دەدرێنە لايەنی پەیوەنديدار بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی".