مه‌سرور بارزانی: مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌ به‌ جددی وه‌ربگرن

"به‌ پشتیوانی ئێوه‌ ده‌توانرێت رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ بگرین"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، كه‌ له‌ هه‌ژماره‌كانی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئینستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه‌ زۆر به‌ جدی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان سه‌لامه‌ت بن، داواكارم پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن".

سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، رێكاری پێویست له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و شوێنه‌ جیاوازه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌، ئێوه‌ش پشتیوان و هاوكاری تیمه‌ ته‌ندرووستییه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه‌ ناوخۆكان بن.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ پشتیوانی ئێوه‌ ده‌توانین رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ بگرین.

ئ. م